بارزانی: پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شدار ده‌بن له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی كوردستان
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفره‌وانی دا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كلد ئاشوور و كاكه‌یی و توركمانه‌كان له‌شاری هه‌ولێر، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند”لە دەوڵەتی کوردستاندا مافی کۆی پێکهاتەکان تێیدا پارێزراو دەبێ و لە نووسینەوەی دەستوورەکەیدا بەشدار دەبن، هه‌روه‌ها گوتیشی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم دوا نا‌خرێت”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”كورد بڕیاری هاوبەشی دا لەگەڵ عێراق بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە، بەڵام بەداخەوه هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر عەقڵیەتی حوکمڕانی لە بەغدا نەهاتووە. باوەڕیشم وایە لە ئایندەدا پێمان دەڵێن بگەڕێنەوە بۆ سنووری هێڵی سەوزی سەردەمی حوکمڕانئی سەددام حوسێن، دەڵێت “حەز دەكەین بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا پرسەکان یەکلا بکەینەوە، بۆئەوەی هەردوولامان ئیسراحەت بکەین، دەستوورى عێراقیش رێگەمان پێ دەدات بڕیاری جیابوونەوە بدەین”.
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی به‌لێنه‌كانی به‌غدا و هاوبه‌شی سیاسی و شارهكهتی راسته‌قینه گوتیشی”بەغدا هەرچیى پارەى هەبوو به ئاگر و ئاسنى دا و له دژى كورد بەكاریهێنا. رێککەوتنمان هەبوو چەک و پارە بۆ پێشمەرگە دابین بکەن، بەڵام یەک فیشەکیان و دیناریان بە پێشمەرگە نەدا.. هیچ ئەزموونێک لەگەڵ بەغدا سەرکەوتوو نەبووە، سەبارەت بە بەشداری و رۆڵی پێکهاتەکانی دیکە لە کوردستان بارزانی گوتیشی”داوای دەوڵەتێک بۆ هەموو پێکهاتەکان دەکەین لە کوردستان. ئێمە کە دەڵێین دەوڵەتی کوردستان، مەبەستمان لەوەیە دەوڵەتێک بۆ هەموو پێکهاتەکانی کوردستانە.. هەموو نەتەوەکان بەشداردەبن لە نووسینەوەی دەستووری دەوڵەتی کوردستان و هەموو شتێك دەکەین بۆ پاراستنی نەتەوەکانی دیکە”.
سەرۆک بارزانى جەختی کردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەك گشتپرسى كاریگەرى لەسەر شەڕى داعش نابێت. دەشڵێت “کورد فاکتەری ئاشتیییە لە ناوچەکە و دەبێ ئەو خوێنەی رژاوە بەرهەمی هەبێت”.لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بارزانی گوتی “من خۆم کاندید ناکەمەوە و گەورەترین هەڵەی ژیانیشم ئەوەبوو بوومە سەرۆکی هەرێمی کوردستان. دەبێ سیستەمێکی وا دابنرێ بە هاتنی کەسێک و چوونی کەسێک خەڵک زەرەر نەکات، لەبارەی داخستنی سنووریشەوە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، “من نازانم کە سنوور دادەخرێ یان نا، کە باوەڕ ناکەم دابخرێن، بەڵام چونکە بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ دراوسێکاندا هەیە، خۆ ئەگەر وا بڕیارێک بدرێ، ئەوە هەر هەرێمی کوردستان نییە زیانبار دەکات، بەڵکە هەمووان زەرەر دەکەن.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیشی کردەوە کە، بڕیاردان لە مافی چارەنووس، بابەتێکی گرنگی چارەنووسسازە و پاشگەزبوونەوەی لێی نییە، “بە بەڵین و گوشاری هیچ لایەکیش ڕازیی نابین، چونکە زۆرمان گوێ لە بەڵێنی بێ کردار بووە؛ هەروەها زمانی تووندیش لە کەس قەبووڵ ناکەین، سەرۆک بارزانی دڵنیاییش دا بە پێکهاتەکان کە، دەوڵەتی کوردستان فیدراڵی دەبێ و “بیر لەوە دەکەینەوە کە لە سروودی (ئەی ڕەقیب)ـیشدا گۆڕانکاری بکەین و گوزارشت لە خواستی پێکهاتەکانی کوردستان بکات، جەختی کردەوە “پێکهاتەکان ئارەزووی دەنگدانیان بۆ سەربەخۆیی هەبێ، حەز دەکەین وەک برا پێکەوە بژین، کە دەنگیش نادەن، ئەوا ئێوە ئازادن”، گوتیشی، “چیتان دەوێ و بە چی دڵنیا دەبن کە هاوبەش و برا دەبن لەم وڵاتەدا با بۆتانی بکەین.”