توركیا: پاش كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی دووه‌م ده‌روازه‌ی سێهه‌مش ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ كوردستان
توركیا كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه گه‌وره‌ترین پرد له‌نێوان باشوری و باكوری كوردستان بكه‌نه‌وه، بەجۆرێک لە ماوەی 26 ساڵی رابردوو پردی وا لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دروستنەکراوە”.
حكومه‌تی توركیا به‌په‌له داوای له كۆمپانیا و وه‌ستا و كرێكارانی وڵاته‌كه ده‌كات كه په‌له بكه‌ن له كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پرد له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه‌ش، ئەمین عوسمان نوێنەری یەکێک لەو کۆمپانیایانەی پردەکە دروست دەکات دەڵێ “گومرگی کوردستان و تورکیا دیزاینی ئەو پردەیان داناوە، واتا هەردوولا سەیری دیزاینەکەیان کردووە و بەباشیان زانیوە، دواتر ئێمە دەستمان کردووە بە کارکردن تێیدا”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا 12 ملیۆن دۆلاریان داوەتە دوو کۆمپانیای تورکی بەمەرجێک هەردوولا لەو پردەدا هاوبەش بن، ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رەزامەندی حکومەتی عێراق تاکە لایەنی چاودێری جێبەجێکردنی پرۆژەکەیە، سێیەمین پردی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا درێژیی 285 مەترە و پانییەکەی 32 مەتر دەبێت، ئێستاش رێژەی 90%ـی کارەکانی تەواو بووە.
شایانی باسه ئه‌م پرده له‌كاتێكدایه، چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندن، بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه، توركیا له‌كاتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، سنور و ده‌رگای له‌سه‌ر كوردستان داده‌خرێت و توركیا سنور داده‌خات، هه‌ر بۆیه بەشێک لە هاونیشتمانییان ترسیان لەوە هەیە تورکیا وەکو کاردانەوە لەدژی ریفراندۆم باشووری کوردستان، دەروازە سنوورییەکانی دابخات، تورکیا دەیەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش پردێکی گەورە دروست دەکات.