سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێكرا

خواكوڕك
مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 4:00 ئێوارەی ئه‌مرۆ 23/8/2019 به‌ سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆككۆماری توركیا، بە یاوەری شاندێك لە هەولێرەوە گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و لەلایەن فەرەیدوون سنرلیۆغڵو پێشوازی لێكرا.
پێشتر سایتی فه‌رمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانرایگه‌یاندبوو، ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.

وابڕیاره‌ کاتژمێر 06:00 ی ئێوارە لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و، کاتژمێر 08:00 ی شەو لەگەڵ بیناڵی یڵدرم ،سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

Back to top button