كۆبوونه‌وه كۆتایی هات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش كه‌مێكی تر راگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان” مه‌سعود بارزانی” كۆبوونه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی پێهات، بڕیارە كەمێكی تر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك لەمبارەیەوە بڵاوبكاتەوە”.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیره‌ی به‌رگری ئه‌مریكا، به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوونه كه پێكهاتوون له هه‌ریه‌كه لهكۆسرەت رەسول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شێخ جەعفەر به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه، سەربەست لەزگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕۆژ نووری شاوەیس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، کەریم شنگالی وه‌زیری ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌وه‌كاڵه‌ت، فەلاح مستەفا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به‌شداری بوونه له‌كۆبوونه‌وه‌كه”.
لە کۆبوونەوەکهشدا هەریەک لە برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ستیفن تاونسن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، دۆگڵاس سلێمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کێن گرۆس کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوون.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 22/8/2017، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و دواتریش سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد.