پارتی به‌قه‌ده‌ر ده‌نگی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌س كادیری مه‌یدانی هه‌یه
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رسورمانی خۆی له‌وه پێشاندا كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆچی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه، له‌وه‌ڵامی بارزانی دا چه‌ند رۆژێكه چه‌ند میدیایه‌كی لۆكاڵی و حزبی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی قسه‌كانی بارزانی ده‌ده‌نه‌وه، بازرگانی بانگه‌شه‌ی ده‌نگ پێده‌كه‌ن، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌موو كادیرانی كۆمه‌ڵ به عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه‌وه رۆژانه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بارزانی دان”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێن، ئێمه ده‌زانین كێشه‌ی ئێمه و گۆڕان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی دیاری كراوه، زۆر جار گۆڕان نوێنه‌رایه‌تی كه‌لتورێكی سیاسی دیاری كراوی كردووه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مانزانیوه، هه‌ستمان پێنه‌كردووه كێشه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چیه، له‌سه‌رچی خۆیان بهگۆڕاندا شۆڕكردۆته‌وه”.
پێشتر له‌كه‌ناڵی لۆكاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر فراكسیۆنی پارتی، د.فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ئێمه وه‌كو پارتی نازانین كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر چی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه، ده‌لێت ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر قه‌باره‌ی سیاسی كۆمه‌ڵ بۆ هه‌موو كه‌س روونه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌قه‌ده‌ر قه‌زایه‌كی وه‌كو زاخۆ ده‌نگی نه‌هێناوه، به‌رامبه‌ر به پارتی، بۆیه ده‌بێت كۆمه‌ڵ سنوری خۆی له قه‌باره‌ی سیاسی بزانێت”.
هه‌ر له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ قسه‌كانی بارزانی، چاودێرانی سیاسی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه پارتی زیاتر له 6 كورسی په‌رله‌مانی به‌س كادیری هه‌یه له دامه‌زراوه‌كانی رێكخستن و راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و مه‌كته‌به‌كانی ئه‌و رێكخراوه سیاسیه كار ده‌كه‌ن، واتا به‌قه‌ده‌ر هه‌موو ده‌نگده‌ری كۆمه‌ڵ پارتی به‌س كادیری مه‌یدانی هه‌یه، ئاخر كۆمه‌ڵ به‌قه‌ده‌ر پارتی به‌رگری له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، كه به‌پێی دواین هه‌ڵبژاردنی عێراق ملیۆنێكی و دووسه‌د هه‌زار به‌س ده‌نگه‌ده‌ری له‌كوردستان هه‌بووه”.
كادیرانی پارتی له‌وه‌ڵامی هێرشه جێنوفرۆشهكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی تووندی كۆمه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه، بهدوكانێكی سیاسی و بێ ستراتیژی و ره‌دوو كه‌وتووی گۆڕان پێناسه ده‌كه‌ن، ده‌لێن كۆمه‌ڵ له‌گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان نه‌ماوه، قسه كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ هیچ پێویست ناكات، چونكه هێزێكه خاوه‌نی بریاری سیاسی خۆی نیه، قه‌باره‌شی به‌قه‌ده‌ر ده‌نگده‌ری قه‌زایه‌كی پارتی نیه”.