سەرۆك بارزانی : من نابمە سەرۆككۆماری كوردستان بەڵكو دەبمە پێشمەرگەیەكی دەوڵەتی كوردستان
لەمیانەی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چین و توێژەكانی كوردستان، ئەمڕۆ گەنجێك بەشداری كرد لەو پرسیارانەی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكران.
گەنجەكە بە گوڕ و تین و حەماسەتەوە وو سوپاسی سەرۆكی هەرێمی دەكرد بۆ ئەوەی پێشمەرگەی بە دونیا ناساندووە، لە وەڵامدا سەرۆكی هەرێم بە كورتە بەسەرهاتێك وەڵامی گەنجەكەی دایەوە و گوتی: لەبیرمە لە رابردوو دەچووینە دەرەوە بۆ كۆكردنەوەی پاڵپشتی بۆ شۆڕشی كوردستان و كوردستان دەبوایە چاوەڕێ بكەین بە رێكەوت چاومان بە كارمەندێكی وەزارەتی دەرەوەی یەكێك لە وڵاتان بكەوێت، ئەوەتا ئێستا دەبینن وەزیری بەرگری ئەمریكا هاتووە و لە هەولێرە چاوەڕوانی من دەكات، ئەوە پێشمەرگەیە من و تۆ و كوردی بە دونیا ناساندووە، نەك من پێشمەرگەم بە دونیا ناساندبێت.
لە پرسیارێكی تردا كەسێك پرسیاری ئەوەی لە سەرۆكی هەرێم كرد كە خۆی داناور بۆ سەرۆك كۆماری كوردستان، سەرۆك بارزانی لە وەڵامدا گوتی: نەخێر من نابمە سەرۆك كۆماری كوردستان بەڵكو دەبمە پێشمەرگەیەكی دەوڵەتی كوردستان.