بەتەمەنترین و گەنجترین حاجی لە كوردستان

بەتەمەنترین حاجی هەرێمی كوردستان لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ تەمەنی 100 ساڵ و گەنجترینیشیان 18 ساڵانە.

“نەبەز ئیسماعیل” گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و سەرۆكی شاندی راگەیاندنی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە سعودیە دەڵێت، لەنێو حاجییانی هەرێمی كوردستاندا، بەتەمەنترین و گەنجترین حاجی هەردووكیان خەڵكی شاری سۆرانن.

“نەبەز ئیسماعیل” گوتیشی: “هەڵاڵە مەحموودی تەمەن 100 ساڵ بەتەمەمەنترین حاجییە، كە ساڵی 1917 لە سۆران لەدایكبووە. گەنجترین حاجیش ناوی مەحموود عەلی-یە و تەمەنی 18 ساڵانە و لەدایكبووی ساڵی 1999ی سۆرانە”.

ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستانەوە پێنج هەزار و 547 حاجی فەریزەی حەج بەجێدەهێنن، تاوەكو ئێستا دوو حاجی هەرێمی كوردستان كۆچی دواییان كردووە.

Back to top button