دەوڵەتی فیدراڵی بۆ كوردستان تاكە چارەسەردەبێت

 

” فازل میرانی ” سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پانێلێكی تایبەت بە لێكەوتەكانی ڕیفراندۆم وەك هەنگاوێك بەرەو سەربەخۆی كوردستان ڕایگەیاند ” دروست كردنی دەوڵەتێكی فیدرالی بۆ كوردستان چارەسەری كیشەكان دەكات ، دەوڵەتێ:ی فیدراڵی بۆ كوردستان دروست بكرێ هەریەكە لە كەركوك و هەولیر و سلیمانی دەتوانن ببن بە هەرێمی سەربەخۆ و ئەوكاتەش پرسی ئابوری لە هەریمی كوردستان باشتر دەبیت و گۆرانی بەسەردا دێت و پاشەكەوتیش نامێنێت “.

هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی گوتی ” ئەوانەی باس لە دروستكردنی دەوڵەتیش دەكەن ، ڕاستەوخۆ دوای ڕیفراندۆم ئەوا دروستكردنی دەوڵەت ئەوكاتە دیاری دەكرێ ئایا چوار ساڵە یان 20 مانگە یانیش 8 مانگ ، بۆیە زۆر ناڕەوایە كە دەوتریت دوای ڕیفراندۆم دەوڵەت دروست بكرێ “.
سەبارەت بە دۆخی نیوخۆی كوردستانیش ” میرانی ” گوتیشی ” پێویستە لە ناوخۆدا ڕێكبكەوین و یەكریز بین لەسەر ئەوەی كێ سەرۆك بیت و شێوازی حوكمڕانی چۆن بێت “.

Back to top button