واده‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان دیاری كرا
خواكوڕك
ئێواری 27ـی ئەیلوولی 2016 کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی گەشتوگوزار، لە رێوڕەسمێکدا سێیەمین شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016 ھەڵده‌ژێردرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ساڵه‌كانی 2014 و 2015 نەتوانراوه ڤیستیڤاڵی ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
تا ئێستا 50 کچ لە هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە پێشبرکێی ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016 تۆمار کردووە و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش تاوه‌كو 10ی مانگی ئه‌یله‌ل به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشبڕكێی شاجوانی كوردستان كه به (MISS KURDISTAN) ناسراوه بۆیه‌كمجار له ساڵی 2012 ئه‌نجامدراو شێنی عەزیز ئاکۆ، یەکەمین شاجوانی کوردستان بوو، و فێنک محەمەد دووەمین شاجوانی کوردستان بوو بۆ ساڵی 2013 كه لە ئەورووپا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گەڕابۆوه كوردستان.