نووسەرێكی عێراقی: شاندی باڵای ریفراندۆم گێمی یەكەمی لە بەغدا بردەوە
نووسەرێكی عێراقی: شاندی باڵای ریفراندۆم گێمی یەكەمی لە دوای سەردانی شاندی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بۆ بەغدا, گفتوگۆیان لە گەڵ سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و كەسایەتی سیاسی و حزبە جیاوازەكان و بالیۆزخانەی چەندین وڵاتكرد, سەردانەكەی شاندی باڵایی ریفراندۆم بەسەركەوتووهەژمار كرا, نوسەربێكی عەرەبیش دەنوسێت كورد لە گێمی یەكەمی دانوستانەكان بردیەوە.
د. ماجید سامەرایی لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی (ئەلعەرەب)ی لەندەنی بڵاوی كردووەتەوە، نووسیویەتی پێدەچێت سەركردایەتی مەسعود بارزانی پلانێكی داڕێژراو و ورد بۆ هەنگاوەكانی سەربەخۆیی كوردستان جێبەجێ بكات. ئەوەشی نووسیوە كە كورد لە گێمی یەكەمدا بردیانەوە و نوێنەرانی بەغدا دۆڕاندیان.
سامەرایی لەبارەی لێزانی سەركردایەتی بارزانییەوە لە بەرانبەر كاردانەوە ناوەخۆییەكانی كوردستان و عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتیشەوە دەڵێ ئەوان بە ئارامی ڕووبەڕووی هەڵوێستەكان دەبنەوە، بۆیە هەنگاوی یەكەمیان ناردنی شاندێك بوو بۆ بەغدا، لەپێناو قسەكردن لەسەر بابەتە ئاڵۆزەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، نەوەك بۆ گەڕانەوە بۆ دواوە و چاوەڕێكردنی بەڵێنەكانی بەغدا.
ئەوەشی نووسیوە كە بەخوێندنەوەی كاردانەوەكانی لایەنە شیعەكانی عێراق، هەست بەبوونی ناسەقامگیری و ناڕوونیان لێ دەكرێ، لە كاتێكدا هەڵوێستی كورد ڕوون و ئاشكرایە، تەنها هەڵوێستی بزتنەوەی گۆڕان نەبێ، كە ناكۆكە لەگەڵ بارزانی.
لەبارەی عەرەبی سونەوە نووسیویەتی “ئەوانەی بەشداریی حكومەتی بەغدان، بابەتەكە رەت دەكەنەوە، ئەوانەش كە لە كوردستان میوانی بارزانیین بێ دەنگن، عەرەبی سونەی كەركووكیش رەتی دەكەنەوە”.
لەبارەی عەرەبی شیعەشەوە دەڵێ پەرێشانن و هەریەك بە جۆرێك هەڵوێستیان دەردەبڕن، تەنها ئەوە نەبێ كە لە دوای سەردانەكەی شاندەكەی كوردستان، زمانی شیعە نەرم و خاو بووەتەوە، ئەمەش نیشانەی سەركەوتنی سەردانەكەیە.
سامەرایی نووسیویەتی كورد گێمی یەكەمی یارییەكەیان بردەوە، كە بریتیە لە وەرگریتنی لاری نەبوونی بەغدا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە چوارچێوەی دەستووردا.