فازڵ میرانی: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان جارێكی دیكە ناچینەوە سلێمانی
دوای ئەوەی رۆژی دووشەمە شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد, بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و كێشە هەڵواسراوەكانی هەرێم, كە لە میانەی كۆبوونەوەیاندا پاكێجێكی شەش خالیان داوەتە بزووتنەوە گۆڕان.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی ئامادەنییە جارێكی دیكە بچێتەوە سلێمانی و ئەوان ئێستا چاوەڕێی وەڵامی بزووتنەوەكە دەكەن.
لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان، میرانی جەختیكردەوە، لە دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بڕیار لەسەر چۆنیەتی كاراكردنەوەی دەدەن.
چاودێرێكی سیاسی لە بارەی كۆبوونەوەی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان بە خواكوڕكی گوت:” دەست پێشخەریەكەی سەرۆك هۆكاری نەرمی نواندنی پارتی بوو بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانو سەردانی شاندێكی باڵای پارتی بۆ گردی زەرگەتە نیشانەی نیەت پاكی پارتیە كە دەیەوێت بەستەلەكی سیاسی چەند سالێك بڕەوێنیتەوە, بەڵام شێوازی گفتوگۆكانی ئەندامانی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان لە میدیاكان ئومێد بەخش نیە, وە چاوەڕوانی وەڵامی گۆڕانیش دەكەین بزانین چۆنەو چیە”