ڤیتامین (بی -١٢) و گرنگی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ


پزیشكان هۆكاری‌ زوو ماندوبون و به‌ئه‌سته‌م بیركه‌وتنه‌وه‌ی‌ شته‌كان به‌زه‌نگی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌كه‌می‌ ڤیتامین (B-12) وه‌سف ده‌كه‌ن.

پزیشكانی‌ سویسرا ئه‌وه‌یان ڕونكردۆته‌وه‌” كه‌ وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڤیتامین بی ١٢  (B-12) دواهه‌مین جۆره‌كانی‌ ڤیتامینه‌ كه‌ تائێستا له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ دۆزرابێته‌وه‌، گرنگیه‌كی‌ له‌راده‌به‌ده‌ری‌ هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی‌ خرۆكه‌ سوره‌كان _ ترشی‌ (DNA) و پارێزگاری‌ كردن له‌ سه‌لامه‌تی‌ مێشكی‌ مرۆڤ. پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان باسكردووه‌” كه‌ كه‌می‌ ڤیتامین بی(12) له‌له‌شی‌ مرۆڤدا ده‌بێته‌ هۆی‌ (كه‌مخوێنی‌_ گۆشه‌گیری‌_ بیرچوونه‌وه‌_ ماندوێتی‌_ ناهاوسه‌نگی‌ له‌كاتی‌ ڕۆیشتن و ووڕێنه‌كردن. بۆ خۆبه‌دوور گرتنیش له‌توشبوون به‌و نه‌خۆشیانه‌ش پزیشكان ئامۆژگاری‌ ده‌كه‌ن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو (گوشت سپی‌ و سور_ ماسی‌ و شیرو پێكهاته‌كانی‌ بخورێت تا پێویستی‌ له‌شی‌ مرۆڤ به‌و ڤیتامینه‌ دابین بكرێت كه‌ده‌گاته‌ (2.4) مایكرۆ گرام  له‌ڕۆژێكد.
Back to top button