ساڵانه 2 ملیۆن منداڵ به مردووی له دایك ده‌بن

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی رایده‌گه‌ێنێت” ساڵانه ٢ملیۆن كۆرپه به مردوویی له‌دایك ده‌بن و زۆربه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش هی وڵاتانی نیمچه گه‌شه‌كردوویه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی خه‌به‌رتورك رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆڕتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه؛ ساڵانه ٢ملیۆن منداڵی جیهان به مردوویی له‌دایك ده‌بن و زۆربه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش له ناو وڵاتانی نیچمه گه‌شه‌كردووه‌ی جیهان به‌دی ده‌كرێن، به‌ڵام له رێی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه ده‌كرێ ئه‌و رێژه‌یه بۆ نیوه كه‌م بكرێته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان وڵاتانی فینڵه‌ندا و سه‌نگافور به ٢ له هه‌زار كۆرپه كه‌مترین رێژه‌یان بۆ له‌دایكبوونی كۆرپه به مردوویی هه‌یه و هه‌ر یه‌ك له نیجێریا به ٤٢ له هه‌زار و پاكستانیش به ٤٧ له هه‌زار زۆرترین رێژه‌یان به‌ر كه‌وتووە.