هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ گه‌شه‌كردنی زیره‌كی لای منداڵ چیه.؟
به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه، یاریكردن و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌بێته هۆی سه‌رچاوه‌ی زیره‌كی بۆیان.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌كادیمیای پزیشكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیداوه ده‌ركه‌وتوه، یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی ئاستی زیره‌كی ئه‌و منداڵانه.
لێکۆڵینه‌وه‌که ئاشکرایکردووه” ڕێژه‌ی 50%ی زیره‌كی منداڵ له‌ته‌مه‌نی ٤ بۆ ٨ساڵی و30%ی زیره‌كی و تواناكانی مێشك له ته‌مه‌نی ٨ بۆ ١٨ساڵیدا گه‌شه ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌شه‌که‌ی دیکه له‌ته‌مه‌نه‌كانی تردا گه‌شه ده‌كات. به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ گه‌شه‌كردنی زیره‌كی لای منداڵ، یاركردن و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆشه له‌گه‌ڵیاندا.