بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/06/32543253254.jpg)
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بیته‌وه دواین پێشهاته‌كانی سه‌ردانی وه‌فدی كوردستان بۆ به‌غدا باسده‌كرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/8/2017 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی)، كۆبونه‌وه‌ی شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌فدی كوردستان كه‌سه‌ردانی به‌غدیان كردبوو كۆده‌بێته‌وه و كۆی زانیاری و راسپارده‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه، پاشانیش له‌گه‌ڵ كۆیئ ه‌ندامانی شاندی باڵای ریفراندۆم كه پێكهاتووه له سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی كوردستان جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ، كۆده‌بێته‌وه ته‌واوی زانیاری و وورده‌كارییه‌كانی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا شیده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه”لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7/6/2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.