پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (NRT) به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌

پۆلیسی هەولێر رەتیدەکاتەوە، رێگری لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کردبێت نووسینگە لە شارەدێی عەنکاوە بکاتەوە, سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌.

 

لیوای مافپەروەر، (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر سه‌باره‌ت به‌ راگرتن و كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی كه‌ناڵی (NRT) له‌ شاری  هه‌ولێر-عینگاوه‌،رایگه‌یاندوه‌” كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ راست نیه‌، ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به‌و میدیایه‌ش باسده‌كرێ دووره‌ له‌ راستی، چونكه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ ویستوویه‌تی ئۆفیسی خۆی له‌ ناو ماڵان بكاته‌وه‌، خه‌ڵكی ئه‌و سنوره‌ش له‌ رێگای به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌یان داواكارییه‌كیان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ریگا نه‌درێ كه‌ناڵی (NRT) له‌ نێو ماڵان ئۆفیسی بكاته‌وه‌، بۆیه‌ پۆلیس و ئاسایشی شارۆچكه‌كه‌ ئیجرائاتی یاسایی خۆیان كردووه‌ به‌فه‌رمانی سه‌روی خۆیان له‌به‌ر خاتری نیگه‌رانی خه‌ڵك.

به‌ڕیوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” كه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی (NRT) باسیده‌كات دووره‌ له‌ راستی و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش اره‌كه‌ ناشرین بكه‌ن كه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌یان زۆر دووره‌ له‌ راستی و كارێكی خراپه‌، ئه‌وه‌ خه‌ڵكه‌ رێگری ده‌كات له‌وه‌ی (NRT) ئۆفیس بكاته‌وه‌ له‌ نێو گه‌ره‌ك و دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌كده‌زگا ئه‌منیه‌كان.

Back to top button