ئاوات بۆكانی: بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی تۆین بارزانی
هونه‌رمه‌ندی میللی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان گۆڕانیه‌ك بۆ بارزانی و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌لێت” له بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئێمه هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی تۆین، له گۆڕانیه‌كه‌ی دا كه بەناوی “بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان” پاڵپشتی خۆی بۆ به‌ڵێ ریفراندۆم ده‌رده‌برێت”.
ئاوات بۆكانی هونه‌رمه‌ندی میللی له گۆڕانیه‌كه‌ی دا ده‌لێت هه‌موو كوردپاڵپشتی تۆ ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، باسی مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و پشتگیری خۆیشی بۆ ڕیفراندۆم دووپات دەكاتەوە.
ئاوات سابیر ناسراو بە (ئاوات بۆكانی)، لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی لە گوندی “ئەربەنووس”ی سەر بە شاری بۆكان لە دایك بووە. دوو خوشك و دوو برای تری هەیە بەناوەكانی (ئارام و محەمەد).
پۆلی حەوتی بە زۆر تەواو كردووە و دواتر وازی لە خوێندن هێناوە. سێ ساڵ لە بۆكان دەمێننەوە و لەبەر سەختی ژیان لەگەڵ خانەوادەكەی ڕوو لە باشووری كوردستان دەكەن. بە كاری كرێكارییەوە خەریك دەبێت، پاشان ده‌بێته هونه‌رمه‌ندی میللی و ده‌ست ده‌كات به به‌ند”.
بۆكانی بەم دواییە دەركەوتووە و ئێستە خێزاندارە و ژنەكەی خەڵكی كۆیەیە، كچێكی بە ناوی (ئانیا) هەیە. ڕۆژانە لەگەڵ تیپی مۆسیقای “سەردەشتی” سەرقاڵی ئاهەنگ و بۆنە تایبەتییەكانی خەڵكن. بۆكانی ١٣ ساڵە لە باشووری كوردستان دەژی.
https://www.youtube.com/watch?v=gzQYzgFR-p8