عوسمان بایده‌میر وه‌ڵامی دۆرانكالكان ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان

له لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه دۆڕانكالكان، كه ناسراوه به عه‌باس، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆماجڤاكی كوردستان، كه‌جه‌كه، ده‌لێـ”ریفراندۆم تەنیا پڕوپاگەندەیەكە و لە چوارچێوەیەكی بەرتەسكدا ئەنجامدەدرێت و راوێژ بەكۆمەڵگەی كوردی نەكراوە و هیچ سیستەمێك نییە ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په( عوسمان بایده‌میر) ده‌لێت”پێویستە هەموو لایەنەکانی کوردستان یەکگرتوو بن و هەوڵی دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەگەڵ یەکتر بدەن ده‌شلێـ”هەر شتێکی بۆ سەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پێ بکرێت، درێخی ناکات و بەبێ هیچ پێشمەرجێک، ئامادەیە ئەنجامی بدات”.
هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی دۆڕانكالكان، كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌لێـ” ریفراندۆم بۆ خەڵكە و خەڵكی كوردستانیش بڕیاریان لەسەر داوە. گوتیشی “لەلای ئێمە سەربەخۆیی شتێكی مەبدەئیە و ئێستاش بەكردار كاری بۆ دەكەین، دروستبوونی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم و چوونی شاند بۆ بەغدا و بۆ شوێنانی دیكەش، باشترین بەڵگەیە كە ئێمە وەك خەڵكی كوردستان بەكردار كار بۆ سەربەخۆیی دەكەین، پشت بەخودا لە 25ی ئەیلوول ریفراندۆم بە سەركەتوویی ئەنجامدەدرێت”.
هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی دۆڕانكالكان، عوسمان بایده‌مێر ده‌لێـ” کە هەموو کارێک بۆ سەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات و ده‌شلێـ”کە گەلی کوردستان لە هەموو بەشەکاندا داوای مافەکانی خۆی بەپێی بارودۆخی بەشەکەی خۆی دەکات و ”دژایەتیی هیچ گەل و میللەتێکی ناوچەکەش ناکات، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه” کە گەلی باشووری کوردستان لە ریفراندۆمی سەربەخۆییدا هەر بڕیارێک بدات، ئەوا ئەو ”وەک کوردێکی باکووری کوردستان رێز لەو بڕیارە دەگرم“.