به‌ریتانیا هانی گۆڕان ده‌دات بچێته‌وه‌ ناو یه‌كرێزی هێزه‌كانی باشوری كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان

بالیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان بچێته‌وه‌، نێو یه‌كرێزی هێزه‌كانی كوردستان و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌ پۆستێكی دا ده‌لێـ” له‌ دانووستاندنێكی به‌رهه‌م دار دا، له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گفتوگۆیان له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامداوه‌”.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌،  لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)  فرانک بێیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق،بڵاوی کردەوە، كه‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی كردوه‌و و له‌گه‌ڵ عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی كۆبۆته‌وه‌ و گفتوگۆیان لەبارەی گەڕانەوەی گۆڕان و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کردووە”.

هه‌ر له‌ پۆسته‌كه‌ی بالیۆزی به‌ریتانیا دا هاتووه‌،کە گفتوگۆکەی ”بەرهەمدار“ بووە و ڕای گەیاندووە: ”پەرلەمانتارێکی کارا بەردی بناغەی هەر دیموکراسییەکە”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان له‌ شاری سلێمانی له‌گردی زه‌رگه‌ته‌، دانیشتن، باڵیۆزی بەریتانیاش لە عێراق، هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی کوردستان چڕ کردووەتەوە.

Back to top button