بارزانی كۆتایی به‌و چه‌واشه‌كاریه‌ش هێنا
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دیاری كرا، چه‌ند لایانێكی سیاسی كه‌وتنه بانگه‌شه كردن بۆ ئه‌وه‌ی گوایه بارزانی ده‌وڵه‌تی میرنشینی یان پاشایی بنیات ده‌نێت، چه‌ندین ده‌سته‌واژوی ناجۆڕ و له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان خسته پێشی دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم و سه‌به‌خۆی كوردستان، به‌ڵام له‌دواین كۆڕی جه‌ماوه‌ری فره‌واندا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌و قسانه هێنا و رایگه‌یاند، سیسته‌می داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان فیدراڵی ده‌بێت و مه‌ركه‌زیه‌ت نابێت”.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری فره‌واندا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كوردستان، رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی كه‌مینه به‌كار ناهێنین به‌شێوه‌یه‌ك، ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان به‌دشداری له دارێشتنی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی كوردستان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت سیسته‌می داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایی فیدرالی بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ركه‌زی نه‌بێت”.
پاش ئه‌و قسه‌یه‌ی بارزانی فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ده‌لێت ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین سیسته‌می داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان مه‌ركه‌زی نه‌بێت، فیدراڵی بێت، ده‌كرێت كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌لێر، فیدراڵیه‌ك بێت، ناوه‌ندی هه‌موو فیدراڵیه‌كانیش هه‌ولێر پایته‌خت بێت”.