فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه له‌شنگال ده‌بێت هێزی كورد له‌شنگال بڕۆن و لهبیرهخۆیان ببه‌نه‌وه بێنه‌وه شنگال
پاش دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه وابریاره 25ی 9ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، په‌كه‌كه له‌شنگال كه‌وتۆته خۆی بۆ دابه‌شكردنی زیاتری خاكی باشوری كوردستان، پارچه پارچه‌كردنی و فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ش ده‌لێت، ده‌بێت كورد ئه‌وه له‌بیرخۆی بباته‌وه جارێكی تر هێزه‌كانی بهێنێته شنگال و ده‌بێت هه‌موو هێزێكی كورد له ناو گه‌لی شنگال ده‌ربچن، گه‌لی شنگال له‌گه‌ڵ كورد نایه‌وێت بژیت و ده‌یه‌وێت خۆی له كوردستان جیابكاته‌وه”.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كوردستان 24یش، پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) له‌شنگال له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه شنگال له كوردستان جیابكاته‌وه، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال له راپۆرته‌كه‌ی كوردستان 24 ده‌شلێـ” پەکەکە پرۆژەکەی لە دەرەوەی کوردستان و عێراق هێناوەتە شنگال، لە کاتێکدا بوونی ئەوان لە شارەکە ”نایاساییە“، مەحما خەلیل هەروەها رایگەیاندووە، کە چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە شنگال، کە جڤاتی خۆبەڕێوەبردنی ئێزدیخانیان لە شنگال دامەزراندووە، کارەکانیان لە بەرژەوەندیی کوردانی ئێزدی نییە و ”ناتوانن بە ناوی کوردانی ئێزدییەوە قسە بکەن“.
هەروەک بەرپرسانی سەر بە پەکەکە رایانگەیاندووە، جڤاتی خۆبەڕێوەبردنی ئێزیدخان لە شنگال پرۆژەیەکی پەکەکەیە بۆ شنگال، قایمقامی شنگال پێی وایە ئەو پرۆژەیەی پەکەکە بۆ جیاکردنەوەی شنگالە لە هەرێمی کوردستان.