چه‌ند خاڵێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ئاشكرا ده‌بێت
ئه‌مرۆ 23ی 8ی 2017 ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام كۆبوونه‌وه، له‌سه‌ر چه‌ندین پرس گفتوگۆ ده‌كه‌ن و كه پێكهاتوون له هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌سه‌ر ریفراندۆم و هه‌ڵسه‌نگاندنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیاری كردووه كه گوته‌بێژێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم دیاری بكرێت، كه له‌و پێشنیاره‌دا پێشنیاری كاوه محمود سكرتێری حزبی شوعی كراوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو لایانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به بانگه‌شه كردن بۆ ریفراندۆم، كه له‌لایان كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم دیاری بكرێت، كه واپێده‌چێت له هه‌فته‌ی داهاتوو دا رۆژه‌كه دیاری بكرێت له‌لایان كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.