بە وێنە زیانی بومەلەرزەكانی ئەمرۆی كوردستان

ئەمڕۆ ٢٣ی ئاب بوومەلەرزەیەك لە زۆرینەی ناوچەكانی ھەرێم ڕوویدا و بەپێی زانیارییەكان لە شاری ڕانییە و قەڵادزە و دەوروبەری زیانی مادی و گیانی ھەبووە ھەبووە.تا ئێستا ٦ كەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

بوومەلەرزەیەك لە كاتژمێر ٤:٤٢ خولەكی ئەم ئێوارە ڕوویداوە و كەشناسی ھەرێم دەڵێت “بوومەلەرزەیەك لە دووری ٦كیلۆمەتر لە قەلادزەوە بەقولایی ١٠كم و بە گوری٥.٣ پلە بە پێی پێوەری رێختەر روویدا و زیانەكانیش لە لایەن دەزگای بەرگری شارستانیەوە تۆماردەكرێت،ھەروەھا ئەم بومەلەرزەیە ھەستی پێكراوە لە بەشێكی زۆر ناوچەكانی ھەردو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی”.ھەروەك لە قەزای سەید سادقیش بومەلەرزەكە ھەستی پێكراوە و زیان ھەبووە

گوڕی بومەلەرزەكە پلەی٥، ٦ بووە و بەپێی سایتی emsc-csem لە نزیك ڕانییە و ناوچەكانی دەوروبەری بومەلەرزەكە بەھێزتر بووە.

 

بوومەلەرزە لە ئاكامی لێكترازان و بەریەككەوتنی چینەكانی ژێر زەویدا ڕوودەدات، كاتێك ئەو چینانە دەكەونە سەریەك و پەستانێكی زۆر لەسەر یەك دروست دەكەن، ئەمەش دەبێتە ھۆی شكان و لێكترازانیان و بەم ھۆیەشەوە بوومەلەرزە ڕوودەدات.

یەكێك لە بەھێزترین بوومەلەرزەكان لە مێژوودا، لە ساڵی ١٩٦٠دا لە وڵاتی چیلی ڕوویداوە، كە ٩.٥ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، بوومەلەرزەكە بووە ھۆی كوشتنی ١٦٥٥ كەس و برینداربوونی نزیكەی سێ ھەزار كەس، ھەروەھا نزیكەی دوو ملیۆن كەسیشی ئاوارە كرد.

 

Back to top button