سێ‌ بڕیار لە مەكتەبی سیاسی یەكیتی یەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی ئابی 2017 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەكۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی گشتی و هەمەلایەنە گفتوگۆلەسەركۆی پرسە سیاسییەكان كراو بڕیاردرا:
یەكەم: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوورە لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم.
دووەم: سەركرایەتی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەزووترین كات كۆدەبنەوەو هەوڵێكی تری نیشتمانی دەدرێت بۆ چارەسەری كێشەكان و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو.
سێیەم: ریفراندۆم و مافی چارەی خۆنووسین مافێكی سروشتی و دیموكراسی و نەتەوەیی گەلەكەمانەو لە كۆبوونەوەكەدا هەموو ئەگەرەكانی ئەنجامدان و كاردانەوەكان و مەترسییەكان گفتوگۆی بەرپرسیارانەی لەبارەوە كرا.

Back to top button