توركیا نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

بەهۆی كێشەی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و حكومەتی توركیا ، لەلایەن حكومەتی توركیاوە نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە .
ماڵپەری فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكردەوە ، بەهۆی ئەو كێشانەی لە نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و حكومەتی توركیا هەیە ، حكومەتی ئەو وڵاتە ” بەهرۆز گەڵاڵی ” نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە .
هەروەها ماڵپەری فەرمی یەكێتی دەشلێت ” بڕیارە ئەمشەو 23ی ئابی 2017 نوێنەری یەكێتی و ئەندامانی خانەوادەكەی بگەنەوە شاری سلێمانی “.

Back to top button