بارزانی بۆ توركیا: گهلی كوردستان بریاری دیموكراسی و ئازادی خۆی داوه
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان له راگهیاندراوهێكدا رایگهیاند”ڕۆژی چوارشەممە 23ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد.
وهك له راگهیاندراوهكهدا هاتووه” لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی توركیا سڵاوی سەرۆك كۆمار و سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرنگی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی داعش پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی لەبەرانبەر تیرۆریستان لە سەرۆك بارزانی كرد و لە وتەیەكدا باسی لەو دۆستایەتی و پەیوەندییە باشە كرد كە لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا هەیە وپەیوەست بە پرسی ڕیفراندۆم جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بڕوای بە مافەكانی گەلی كوردستان هەیە و لە ئێش و ئازارەكانی دەگات بەڵام وای بۆ دەچێ كە ڕیفراندۆم لەو كاتەدا ڕەنگە كێشەی لێ بكەوێتەوە و سەقامگیریی ناوچەكە بشێوێنێ و نیگەرانییەكانی توركیای لەو بارەیەوە بە سەرۆك بارزانی گەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە بەشدار بێت لە هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
وهك له راگهیاندراوهكهی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه” لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیای كرد و هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی توركیا بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ههروهها سهرۆكایهتی ههرێم راشی گهیاندووه”لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم سەرۆك بارزانی لە گفتگۆیەكی ڕاشكاوانەدا ئەو هۆكارانەی شی كردەوە كە وای لە گەلی كوردستان كردووە بڕیاری ڕیفراندۆم و هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی بدات. سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر مێژووی پڕ لە نەهامەتیی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و ئەوەی دووپات كردەوە كە وێڕای بوونی زوڵم و ئەنفال و جینۆساید گەلی كوردستان بڕیاری دا لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبداتەوە و لە دوای 2003 هەموو هەوڵی خۆی دا كە عێراقێكی تازە لەسەر بنەمای شەراكەت و دەستوور و تەوافوق دابمەزرێت بەڵام شەراكەت و دەستوور و تەوافوق پێشێل كرا و دواجار گەلی كوردستان لە دەوڵەتی عێراق نائومێد بووە و نایەوێ بە هیچ شێوەیەك ئەزموونە تاڵەكانی ڕابردوو دووبارە بكاتەوە و گەلی كوردستانیش بەرپرس نەبووە لەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە بەڵكو سیاسەت و هەلە حكوومەتەكانی عێراق هۆكارن.
سەرۆك بارزانی ڕایشیگەیاند كە بڕیاری گەلی كوردستان مافێكی دیموكراتی و ئاشتیانە و سرووشتیە و هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە ناسەقامگیری و شەڕ و بۆ ئەوە دەبێت كە مادام شەراكەت شكستی هێنا دەكرێ وەك دوو جیرانی باش لەگەڵ یەكتردا بژیین. سەرۆك بارزانی جەختی لەوەیش كردەوە كە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو پێشانی داوە كە كوردستان فاكتەری سەقامگیرییە و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە لە بۆ گەلی كوردستان گرنگە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بڕیاریان دا كە لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.