حكومەتی هەرێم مانگانە 40 هەزار دۆلار دەداتە رادیۆی نەوا

خواكوڕك

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی خواكوڕك كەوتوون مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان 4 دەفتەر دۆلاری ئه‌مریكی دەداتە رادیۆی نەوا، ئەو رادیۆیە یه‌كێكە له‌ میدیا سێبه‌ره‌كانی یەكێتی و بۆ بەرژەوەندیەكانی ئەو حزبە بەكار دەهێنرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی رۆشنبیری ئاشكرای دەكات، رادیۆی نەوای نزیك له‌ یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مانگانە چوار دەفتەر دۆلار، كە دەكاتە 40 هەزار دۆلار، لەلایان حكومەتی هەرێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت.

ئەو سەرچاوەیە دەشلێت، جێگای سەرسورمانە لەم قەیرانەدا رادیۆیەكی دژە حكومەت چوار دەفتەر دۆلاری بۆ خه‌رج بكرێت، و بەردەوایش مانگانە پارەی بێ دواكەوتن بۆ ته‌رخان ده‌كرێت لەلایان وەزارەتی داراییەوە.

شایانی باسە ئەم رادیۆیە رۆژانە بەدەیان هەواڵ و دیمانە و راپۆرت لەسەر دژایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە.

Back to top button