چاوش ئۆغلو لەگەڵ شاندێكی باڵای یەكێتی كۆبووەوە

دوای ئەوەی ئەمشەوی مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوەئۆغلۆ بە جیا كۆبوونەوەیەكیشی لەگەڵ شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام داوە.

 

میدیا فەرمیەكانی یەكێتی بڵاویانكردەوە، پێش نیو سەعات كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە شاری هەولێر ئەنجام دراوە. پێدەچێ كۆسرەت رەسول جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی كردبێت.

ئەم كۆبوونەوەیەی شاندەكەی یەكێتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا لە كاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ حكوومەتی توركیا بە بڕیارێك بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری فەرمی یەكێتی لە ئەنقەرە دوورخستەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/8/23، مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە ڕێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێوەدەوڵەتییەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەرپرسانی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

Back to top button