وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی چهند بڕیارێكی گرنگ دهردهكات
پاش كۆبونهوهی وەزیری خوێندنی باڵا و سهرۆكی زانكۆكانی ههرێم، چوار بڕیار دهردهكرێت و وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی” سەرۆكی زانكۆكان ڕادەسپێرێت هەنگاوەكانی بەئەلیكترۆنیكردن دەستپێبكەن له ههرێمی كوردستان له سهرجهم زانكۆكان.
له ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كه كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێێدا هاتووه” كه (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی زانكۆكاندا ڕایگەیاندوە: هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی دارایی زانكۆكان دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری لەسەردا، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە بڕیارەكەی پەسندكردوە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ئهوهشی گوتوه”كه بۆ ڕێگرتن لەبەلاڕێدابڕدنی پڕۆژەكە دەبێت خۆمان بەردەوام پێداچونەوەی بۆ بكەین، بەو شێوەیەش باشتر دەتوانین پایەكانی پتەوتر بكەین، ههروهها دەبێت میكانزمێك بدۆزینەوە تا لەو داهاتەی دێتە زانكۆكان هاوكاریەكی مانگانەی مامۆستایانیش بكەین، چونكە چەند جارێك سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەت دوپاتكردۆتەوە كە هەماهەنگی داهاتی زانكۆكان بكەن بۆئەوەی هاوكاری مامۆستایان بكرێت.
د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ،ئهوهشی ئاشكراكردووه” كه پڕۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی دیوانی وەزارەتی خوێندنی دەستپێكراوە، یەكەم هەنگاویش لەكاروباری داراییەوە دەستمان پێكردوە، بۆ ئەوەش سەرۆكی زانكۆكانی ڕاسپارد لەداهاتی زانكۆكانیان هەنگاوەكانی بەئەلیكترۆنیكردنی زانكۆكانیان دەستپێبكەن.
به پێی ڕاگەیەندراوەكەی وهزارهتی خوێندنی باڵا، لە كۆبوونەوەكە چوار بڕیار دەركران كه بریتی بوون لهم خاڵانه:-
1. دانانی وادەیەك بۆ ڕەوانەكردنی تەرازوی پێداچونەوە (میزانیە مراجعە) بۆ وەزارەت لە كاتی خۆیدا، بەشێوەیەك لە ١٠ی هیچ مانگێك تێپەڕ نەبێ.
2. دروستكردنی كۆمیتەیەكی داهات لە دیوانی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی شێوازی خەرجكردنی داهاتەكان.
3. كۆكردنەوە و یەكخستنی یەكەكانی ژمێریاری هەر زانكۆیەك لە یەك یەكەی ژمێریاریدا.
4. پێویستە هەر زانكۆیەك بودجەی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٨ تا ڕێكەوتی ١٥/١٠/2017 دیاری بكات.