كه‌شناسی: پێویسته هاووڵاتیان هۆشیار بن هه‌رچه‌ند هیچ پێشبینیه‌ك نیه بۆ ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی له‌سه‌ر روودانی ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وی بومه‌له‌رزه رایدهگهێنێت”هیچ پێشبینیه‌ك نیه به‌ڵام ده‌بێ هاووڵاتیان هۆشیار بن، دووربكه‌ونه‌وه له شوێنه مه‌ترسیه‌كانی وه‌ك كه‌لاوه‌و خانووی كۆن و ئاگرو شوێنهمهترسیهكانی تر.
(دارا حەسەن) بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایگه‌یاندوه” بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە رێختەری 5:6 پله بوه‌و چه‌ندین شار و شارۆژكه‌ی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانیشی به‌چند ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێن گه‌یاندوه، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان زۆر وریابن له‌كاتی رودانی بومه‌له‌رزه‌و ئارام بن و دووربكه‌ونه‌وه له شوێنه شكست و كه‌لاوه‌كان و له‌و شوێنانه‌شی ئاگرو كاره‌بایان لێیه تا ئه‌وكاته‌ی پڕۆسه‌كه هێمن ده‌بێته‌وه‌و كۆتایی دت .
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دووباره‌بونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی تر له هه‌رێمی كوردستان ناوبراو ئه‌وه‌ی گوتوه” كه هیچ پێشبینیه‌ك نیه له‌وه‌ی بڵێین بومه‌له‌رزه‌ی تر به‌ڕێوه‌یه‌و دووباره‌ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ هاووڵاتیان وریا بن له هه‌ر حاڵه‌تێكی تری له‌و جۆڕه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” دوێنێ له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌ریمی كوردستان بومه‌له‌رزه له شاره‌كانی دا و زه‌ره‌ر و زیانی مادی هه‌بوو، چه‌ندین شوێنیشی تێكدا به شیوه‌یه‌كی كه‌م، بۆیه هاووڵاتیان له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه ئاگادارده‌كرێته‌وه.