نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی هه‌ڵوێست و هاوسۆزیتان ده‌كه‌م
پاش بڕیاردانی گه‌لی كوردستان له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی و نزیكتربوونه‌وه‌ی واده‌كه‌ی،تا دێت پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆی بۆ پرسه‌كه زیاتر ده‌بێت،له‌و باریه‌وه ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌ته‌وان و كه‌سایه‌تی دیاری سویدی، له نێویشیاندا كۆمه‌ڵیك په‌رله‌مانتاری ئه‌و ووڵاته، له چه‌ند گوتارێکدا که له ڕۆژنامه‌ی (سڤێنسکا داگبلادت) بڵاوکراوه‌ته‌وه، هاوسۆزی و پشتگیریی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ربڕی و ئاماده‌ن هاوكار بن له سهرخستنیپ رۆسهكه.
له پایی ئه‌و په‌یام و هاوسۆزی و پشتگیریهشدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. (نێچیرڤان بارزانی) له په‌یامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌یان کرد و هیوای خواست که به‌رده‌وام بن له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان. له به‌شێکی په‌یامه‌که‌دا هاتووه، “له کاتێکدا که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له دژی دڕنده‌ترین ڕێکخراوی تیرۆرستی ده‌جه‌نگن بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێم و جیهان، پشتیوانیی ئێوه جێگه‌ی پێزانینه، “سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو” كه به هاوکاری ڕه‌وته دیموکراسیخوازه‌کان له سوێد و ئه‌وروپا و سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌دیهاتنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نزیکتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” وا بڕیاره له 25/9/2017 گه‌لی كوردستان به تێكڕا رووبكه‌نه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.