عبدوڵا وه‌رتێ: ئه‌مریكا دژ به‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نیه‌

ئەندامێكی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستام و نوێنەری بزووتنەوەی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌پ رسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و كۆبونه‌وه‌ی دوێنێیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت” کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم زۆر باش بوو و تێیدا بڕیار درا، شاندی دیکە سەردانی وڵاتانی دەرەوە بکەن، بەڵام تا ئێستا شاندەکە دیاری نەکراوە، سەرەتا سەردانی چ وڵاتێک بکەن.”

(د.عەبدوڵڵا وەرتی) ئه‌ندامی شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌ خۆی كوردستان، له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی رایگه‌یاندوه‌” لە کۆبوونەوەی دوێنێ بڕیار درا گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بن و بڕیارە ئەمجارە شاندی بەغدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و جەختیش لەسەر ئەوە کراوە، بەغدا ھەر چی داواکاریی ھەبێت، ھەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم لە وادەی خۆیدا، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌و بڕیاره‌ نیه‌ و نابێ، چونكه‌ ئه‌وه‌ دوا بڕیاری گه‌لی كوردستانه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی شاندی باڵای ریفراندۆم ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” داوکاریی ئەمەریکا ئەوەیە، کە پرۆسەی ڕیفراندۆم کاریگەریی لە سەر شەڕی داعش نەبێت و ھەرێمی کوردستانیش ئەمەریکای دڵنیا کردووەتەوە، کە ئەو پرۆسەیە ھیچ کاریگەری نابێت، بۆیه‌ نه‌ك ئه‌مریكا به‌ڵكو هیچ وولاتێكی تر به‌ تا ئێستاب ه‌فه‌رمی دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رانه‌گه‌یاندووه‌.

Back to top button