یانه‌ی ریال مه‌درید پاڵهوانیهتیكی تری بردووه و به‌رده‌وامه له چنینه‌وه‌ی نازناو
لەمیانی یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتی دۆستانەی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و فیۆرەنتینای ئیتاڵی رووبەرووی یەكتربوونەوه، یانه‌ی شهانه توانی ببێت به‌پاڵه‌وانی جامه‌كه و له یانه‌ی فیۆرینتینای ئیتاڵی برده‌وه.
له یاری نێوانی ریال مه‌درید و یانه‌ی فیۆرنتینا كه له یاریگای سانتیاگۆ به‌رنابیۆ به‌ڕیوه‌چوو، یانه‌كه‌ی قه‌ڵای سپی توانی یاریه‌كه به ئەنجامی (2 – 1) له یانه ئیتاڵیه‌كه بباته‌وه و نازناوی جامه‌كه به‌رزبكاته‌وه، دوو گۆله‌كه‌ی ریال له رێگای یاریزانان (بۆرخا مایۆرال و كریستیانۆ رۆناڵدۆ) تۆمار كران و گۆڵەكەی فیۆرەنتیناش یاریزان (جۆردان فیرتۆ) تۆماریكرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی مه‌له‌كی توانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌رزبكاته‌وه و ببیت به‌پاڵه‌وان.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید بۆ جاری (12) لەمێژوودا توانی نازناوەكە بباتەوە”.