هێزه عێراقیه‌كان له ته‌له‌عفه‌ر بۆ تیرۆریستانی داعش: یان خۆتان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن یان ده‌كوژرێن.
هێزه عێراقیه‌كان له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و چه‌ند گوندێكی تری ئه‌و سنوره‌یان له تیرۆریستانی داعش پاككرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگری عێراقی ڕایگه‌یاندووه” كه هێزه عێراقییه‌كان له نێو ته‌له‌عفه‌ر و ده‌وروبه‌ریدا له ڕێگه‌ی بڵندگۆیهكانیانهوه داوا له چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، چونكه ته‌واووی شارۆچكه‌كه گه‌ماڕۆدراوه و هیچ ریگایه‌ك نیه بۆ ده‌رچوون، بۆیه پێیان ده‌وترێ (یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان یان مردن) ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ خێراتركردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه میدیاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بڵندگۆكانی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه چه‌كدارانی داعش توشی سه‌رلێشێواوی بوون و له ئێستاشدا به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی ته‌له‌عفه‌ر ڕاده‌كه‌ن، چه‌ند گوند و گه‌ره‌كێك له شارۆچكه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كان له پێشره‌وی زیاتردان.