به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له توركیا: په‌كه‌كه هۆكاری ده‌ركردنی یه‌كێتی بوو له توركیا
نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له توركیا، سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی داخستنی ئۆفیسی یه‌كێتی له ووڵاتی توركیا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند” پێش چه‌ند رۆژێك ئاگاداری منیان كرده‌وه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، كه رووداوێك روویداوه، ئه‌و رووداوه دیاره له مه‌نتیقه‌ی ئێمه، له مه‌نتیقه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روویداوه.
(به‌هرۆز گه‌ڵاڵی) نوینه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ووڵاتی توركیا له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ووڵاتی توركیا ئاگاداری ئێمه‌یان كرده‌وه كه ئه‌وان نامورتاحن له داموزگاكانی ئه‌منی ئێمه له سنوری پارێزگای سلێمانی، بۆیه مه‌سه‌له‌كه وای لێهات، بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئۆفیسه‌كه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نفه‌ره دابخرێت، پێیان گوتین كه ده‌بێ له سێ رۆژدا مه‌كته‌بی یه‌كێتی دابخرێت، له‌به‌ر جموجۆلی زۆری په‌كه‌كه له ژێر ده‌سلات و سنوری یه‌كێتی له سنوری پارێزگای سلێمانی.
هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كه وجوودی په‌كه‌كه له مه‌نتیقه‌ی ئێمه‌و هاتن و چوونیان، ته‌ئسیری زۆری كردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و توركیا، بۆیه ئه‌و ووڵاته ئه‌و بڕیاره‌ی دا.
گه‌ڵاڵی له كۆتایی قه‌سه‌كانی ئه‌وه‌ی گوت” كه ده‌بێ ئێمه واقیعی بین مه‌فروزه په‌كه‌كه‌ش ره‌چاوی مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكات، كارێك نه‌كات ئیمه ئیحراج بین.