چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه چه‌ندین هاوڵاتی توركی له‌سلێمانی ده‌رفێنێت بۆ قه‌ندیل
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، هۆكاری ده‌ركردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا و داخستنی مه‌كته‌بی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌توركیا په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه، كه چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه له شاری سلێمانی چه‌ند هاوڵاتیه‌كی توركییان رفاندووه بۆ قه‌ندیل و توركیاش له‌به‌رامبه‌ردا مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره داده‌خات و نوێنه‌ری یه‌كێتی ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كاته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌باره‌ی هۆكاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره، ده‌لێـ” له‌ئێستادا په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و توركیا له‌و په‌ڕی خراپی دایه، كار گه‌یشتۆته ئاستێك، كه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی دابخرێت، ئه‌مه‌ش بۆ جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له‌سلێمانی ده‌گه‌رێنێته‌وه و ده‌لێـ” به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری سلێمانی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی توركیایان بۆ قه‌ندیل رفاندووه، بۆیه نوێنه‌ری یه‌كێتی له توركیا نێردراوه‌ته‌وه‌و نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه داخراوه، ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه “هەر وەک بەهرۆز گەڵالی لە پرێس کۆنفرانسەکەی ئاماژەی پێ کرد، توركیا گلەیی لە دامودەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی هەیە، چونكه لەو سنوورە پەکەکە باڵادەست بووە و خەڵکی رفاندووە. بە پێی سەرچاوەكه یەکێتی سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ ئەوەی پەکەکە ئەو هاووڵاتیە تورکانە ئازاد بکات”.
شایانی باسه لە درەنگانی شەوی رابردوودا بەھرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی لە توركیا گەیشتەوە ھەرێمی کوردستان و لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “چەند رۆژێك لەمەوبەر لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاگاداركراینەوە، كە رووداوێك لە سنووری ژێردەسەڵاتی یەكێتی روویداوە و ئەوان لەو سیاسەتەی دەزگا ئەمنییەكان نیگەرانن، ئەمە وای لێھات كە مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە ئەنقەرە دابخرێت و داوایان لێكردم لەماوەی سێ رۆژ دایبخەین، گوتیشی: “بوونی پەكەكە لەسنووری سلێمانی و ھاتن و چوونیان، كاریگەری زۆری ھەبووە بەسەر پەیوەندییەكانی توركیا و یەكێتی، پێویستە پەكەكە بارودۆخی ھەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت”.