حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای نه‌وتی ( توركی و نه‌رویجی) گرێبه‌ستێكی بۆ پێنج ساڵ واژووكرد
رۆژی پێنج شه‌ممه 24ی 8ی 2017 له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،هەردوو کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی تورکی لە قەرزەکانیان لە هەرێمی کوردستان خۆشدەبن، له‌به‌رامبه‌ر زیاد كردنی قازانجی پشكه‌كانیان”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هاتووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی تورکی کردووە، کە بەپێی رێککەوتنەکە ئەو دوو کۆمپانیایە لەبەرامبەر زیادکردنی قازانجی پشکەکانیان، لە قەرزەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان خۆشدەبن.
هه‌ر به‌گوێره‌وی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەکانی، %20ی پشکەکانی لە کێڵگەی تاوکێ بە دی ئێن ئۆی نەرویجی دەدات، هاوکات %4.5ی پشکەکانی لەهەمان کێڵگە لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەکانی، بە کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دەدات.
سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، ئەو رێککەوتنە لە 1ی ئابی 2017ەوە تاوەکو پێنج ساڵی دیکە، واتە تاوەکو 31ی تەمموزی 2022 کاری پێدەکرێت.