له‌به‌رامبه‌ر داخشتنی نووسینگه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره گوته‌بێژی یه‌كێتی هاته سه‌ر خه‌ت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/puk.jpg)
پاش ئه‌وه‌ی گروپێكی چه‌كداری په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی دۆكان، چه‌ند هاوڵاتیه‌كی به‌ره‌گه‌ز تورك، ده‌رفێنن بۆ قه‌ندیل توركیا نووسینگه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره داده‌خات و نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ی، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هرۆز گه‌لالی ده‌لێـ”جموجۆڵی پەکەکە لە ناوچەکانی سنووری یەکێتیدا هەیە و داوای لە پەکەکە کرد: ”دۆخی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی داخستنی نووسینگه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره، ناردنه‌وه‌ی نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند”ئەو کێشەیەی لە نێوان تورکیا و یەکێتیدا هەیە، بە دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا چارەسەر نابێ، پێویستە زیاتر هەوڵ بدەین کە ئەو بابەتانە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەین و گوتشی”کێشەکە کێشەی یەکێتی نییە، بەڵکوو کێشەی هەندێک دەزگای تورکیا بووە“ و بەوە تۆمەتباری کردن کە ”دەیانەوێ لە ڕێی داخستنی نووسینگەی یەکێتییەوە، سەرنەکەوتنیان بشارنەوە“.
هه‌روها سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتیشی” دەبێ تورکیا کێشەکەیان لە ڕێگەی ئسوڵییەوە چارەسەر بکەن و ئاماژەی بە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە کرد. گوتیشی: ”لە دانیشتنەکەی دوێنێمان لەگەڵ مەولوود چاویشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، باسمان لەو کێشەیە نەکردووە، بەڵکوو باسمان لە هۆکاری گەشتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بابەتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کردووە“.
شایانی باسه پێشتر ده‌نگۆی رفاندنی چه‌ند هاوڵاتیه‌كی توركیا له شارۆچكه‌ی دۆكان له‌لایان په‌كه‌كه بڵاو كرایه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه توركیا نووسینه‌گه‌ی یه‌كێتی داخشت و نوێنه‌ری یه‌كێتی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه”.