به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆك سێ كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 24ی 8ی 2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سێ دیداری جیاوازدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له بالیۆزی به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كۆبۆه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له رۆژی ریفراندۆم ناكرێت، ته‌نها به زه‌مانه‌تێكی باشتر بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان” هێمن هه‌ورامی ” له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، رایگه‌یاند” سەرۆک بارزانی لە هەرسێ دیداری جیایدا کە رۆژی ۲٤/۸ لەگەل بالیۆزی بەریتانیا و ئەلمانیا و یەکیتی ئەوروپا ئەنجامیدا، بە روونی رایگەیاند بریاری ریفراندۆم پاشەکشەی لێناکریت.
هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامی راشی گه‌یاند” كه بارزانی رایگه‌یاندووه، ریفراندۆم ئامرازە و ئامانجی سەرەکی سەربەخۆییەو جاریژی دیگە گفتوگۆ لە پێناوی پۆستی وەزاری و بودجە لەگەل بەغدا ناکەینەوە. هەرکەس و ولات و لایەنیک داوای دوا خستنی ریفراندۆم دەکات دەبیت بەدیلی باشتر و مسۆگەرتر بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی بخاتە بەردەم گەلی کوردستان.