ئێران:بەردەوام دەبین لە هاوکاریەکانمان

 
وەزیری نوێی بەرگری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە هاوکاریکردنی گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
 
عەمید ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ئەوەی خستەڕوو ئەو هاوکاریانە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی ئێران لەناوچەکە بەردەوام دەبێ جیاواز لەو هاوکاریانەی تر کە بەرپرسانی حەرەس سەوری پێشکەشیان دەکات.
 
ئەو وتانەی وەزیری بەرگری بۆتە جێگەی ڕەخنەی ڕۆژنامەنوسان و پێیان وایە کە ئەم هەنگاوانە وا نیشان دەدەن حکومەتەکەی ڕۆحانی بە هەمان شێوازی حکومەتی توند ئاژۆکان لە بیری بەهێزکردنی کارتی سەربازیە لەسەر بودجەی کەرتەکانی ترو ئەوەش نەهامەتی توشی وڵات دەکات.
Back to top button