لەپەخشی ڕاستەوخۆدا داعشێکی ناسیەوە
کچێکی ئێزدی لە ڕێگای سەیرکردنی کەناڵەکانەوە ئەو چکدارەی داعشی ناسیەوە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کردبوو.
کچە ئێزیدیەک بە ناوی ئیڤانا وەلید لە کاتی ڕوماڵکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی تەلەعفەر چەکدارێکی مەترسیداری داعش دەناسێتەوە کە خۆی وەک هاوڵاتی مەدەنی لە میدیاکانەوە دەناسێنێت.
ئەو چەکدارەی داعش کە بە ئەبوو وەڵید ناسڕاوە بەرپرس بووە لە کڕین و فرۆشتنی کچان و ژنانی ئێزدی لە تەلەعفەر.
ئیڤانا دەڵێت هەر کە لە تەڵەفزیۆنەوە دەرکەوت ناسیمەوە،ئاخر چۆن دەموچاوێکی لەو شێوە لە بیرم دەچێت کە بەرپرس زوو لە بازرگانیکردن پێمانەوە؟.