بارزانی بۆ یهكێتی ئهوروپا: ریفراندۆم دواناخرێت
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان له راگهیاندراوێكی دا ئهمرۆ پێنجشەممە 28ـی 8ـی 2017 رایگهیاند” لە سەلاحەددین( مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پاتریك سیمۆن باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
وهك له راگهیاندراوهكهدا هاتووه” لەو دیدارەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پرسی ڕیفراندۆم خرایە بەر باس و گفتگۆ و باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند كە هاوسۆزە لەگەڵ ماف و داواكانی گەلی كوردستان و هەڵوێستی یەكێتیی ئەوروپا پاڵپشتیكردنە لە بەردەوامبوونی دیالۆگی نێوان هەرێم و بەغدا و باسیشی لە كۆمەڵێك بۆچوون كرد لەمەڕ چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆم و پشتیوانیی یەكێتیی ئەوروپایشی دەربڕی لە هەر ڕێككەوتنێك كە لەنێوان هەرێم و بەغدا بێتە ئاراوە و ڕایشیگەیاند كە یەكێتیی ئەوروپا ئامادەی پێشكەشكردنی ئاسانكارییە لەو بارەیەوە.
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان ئاشكراشی كرد، هەر لەو كۆبوونەوەیەوە پەیوەست بە پرسی ڕیفراندۆم سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ڕیفراندۆم پرسێكە لەسەرووی هەموو پرس و كێشەی تر. هەروەها گوتیشی بەهۆی ئەزموونی بێهەژمار و پێشێلكردنی شەراكەت و تەوافوق و دەستوور گەلی كوردستان لەگەڵ بەغدادا گەییشتووەتە بنبەست و نائومێد بووە و بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیارێكی ڕەوایە و لەگەڵ هیچ یەك لە پڕەنسیپە دیموكراتی و مرۆڤییەكانی سەردەم ناكۆك نییە و جەختیشی لە یەكلاییبوونی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ـی 9ـی 2017 كردەوە.