چەمچەماڵ: ئوتۆمبێلێكی بی ئێم دەبلیو تەقەی لە بارەگای لقی 19ی پارتی كرد
لەلایەن چەند كەسێكی، نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی 19ی پارتی و نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەچەمچەماڵ كرا، پۆلیسیش دەڵێت: تا ئێستا نازانرێت تەقە كەرەكان كێن.
پۆلیسی چەمچەماڵ ڕاگەیاند: كاتژمێر 9و 20 خولەكی شەوی ڕابردوو لە ئوتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلی وەوە تەقە لە بینای نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو كراو بەو هۆیەوە چەند فیشەكێك بەر بینای نەخۆشخانەكە كەوتوە ، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.
دوای ئەو ڕووداوەش لە كاتژمێر 12 و 19 خولەك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەچەمچەماڵ كرا و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.
لەبارەی تەقەكردن لە بارەگاكەی پارتیش ڕایگەیاند، تا ئێستا نازانرێت ئەو كەسانەی تەقەیانكردووە كێن و لەسەر ڕووداوەكانیش كەس دەستگیر نەكراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.
شایەنی گوتنە ئەمە بۆجاری چەندەمە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ تەقە لە بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت, هیچ كەسێكیش بەو هۆیەوە دەستگیر نەكراوە.