حاجی ئۆمەران, نەوەكانی ئەیلوڵ بارەگای بارزانی لە شۆڕشی ئەیلول نوێدەكەنەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە (24/ 8/ 2017) بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومیی و حزبیی و سەربازیی و پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و جەماوەرێكی بەرچاو، بارەگای بارزانی نەمر لەحاجی ئۆمەران كرایەوە.
فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری شاردەێی حاجی ئۆمەران، لەو بارەیەوە راگەیاند: “ژمارەیەك گەنجی دەڤەری باڵەكایەتی گرووپێكیان بەناوی نەوەكانی ئەیلوول پێكهێناوە، دوای ئەوەی یەكێك لە شوێنە مێژووییەكانی شۆڕشی ئەیلوولیان لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەرانی سەر بە شارۆچكەی چۆمان نۆژەن كردەوە، كە یەكێك بووە لە بارەگاكانی (بارزانی نەمر) ڕابەری شۆرشی ئەیلول، لەسەردەمی شۆڕشدا”.
گووتیشی: “ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كاكەمین نەجار، بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و حەسەن حەدۆ بەرپرسی لقی 26ی گوڵان و بەرپرسانی حكوومییو حزبیی و سەربازیی و پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و جەماوەرێكی بەرچاو، بارەگای بارزانی نەمر لەحاجی ئۆمەران كرایەوە”.