بەهرۆز گەڵاڵی، لەسەرچی لەتورکیا دەرکرا

 
سامان هەڵبجەیی
بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری دەرکراوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنقەرا، کاتێک کە گەڕایەوە کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا دەیویست ڕەنگیکی سیاسی و کورد پەروەرانە بەدەرکردنەکەی لەتورکیا بدات، لەکاتێکدا کەبەهیچ شێوەیەک وانیە.
 
ڕاستیەکەی ئەوەیە بەهرۆز گەڵاڵی لە تورکیا تەنیا نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نەبوو، بەڵکو بازرگانێکی گەورەی کاری ڕەشیش بووە، لەوبارەیەشەوە چەندین دۆسیەی لەدادگاکانی تورکیا لەسەرە، ئەوەش هۆکاری سەرکی بووە بۆ دەرکردنی، سەرباری ئەوەش بەهرۆز گەڵاڵی بەهیچ شێوەیەک بەرگری لە پرسی کورد نەکردوو، بەتایبەتی لە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو هەمیشە گەڵاڵی هەوڵی داوە تاوانباریان بکات، بەکورتی هەڵوێستی بەهرۆز لەبەرامبەر کوردی ئێران لەگەڵ هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆی نەبووە.
 
ئەوە جگە لەوەی بەهرۆز گەڵاڵی لەدژی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان درێغی نەکردووە، ئەوەشیان هەڵوێستێکە بەهەمانشێوە هاو هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بۆیە بە هیچ شیوەیەک بەهرۆز گەڵاڵی لەبەر کاری دیبلۆماسی لەتورکیا دەرنەکراوە، هەمووشمان لەبیرمان لە ٢٠٠٣ ئاشکرابوو کەبەهرۆز گەڵاڵی یەکێکە لە فایلداراکانی ڕژێمی بەعس و لەژێرەوە کاری بۆهەواڵگری عێراقی کردووەو تا ڕوخانی ڕژێمی بەعسیش پەیوەندی هەبووە.
 
بە پێویستی دەزانم ئەو هەقیقەتە بۆ خەڵکی خۆمان ڕونبکەمەوەو بزانن کە کەسێکی وەک بەهرۆز گەڵاڵی ئەوەندە پەلاماردەرو لەژێرەوە لاوازە لەبەرامبەر بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی، وابەئاسانی بەرژەوەندی وڵاتەکەی دەخاتە ژێر پێی و دژی کێشەی ڕەوای میللەتەکەشی دەوەستێ ، سەرەنجام ئاوها دەکەوێت.
Back to top button