له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا چیان له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كردووه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، مولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كاتێك سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌، نزیكه‌ی 40 ده‌قه‌یه‌ له‌ ئاسمان دا ماوه‌ته‌وه‌، رێگایان نه‌داوه‌ فرۆكه‌كه‌ی بنیشێته‌وه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی (40) ده‌قه‌ له‌ئاسمان رێگایان پێنه‌داوه‌ بنیشێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ كه‌ دابه‌زیوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ ئه‌ته‌كیتی دبلۆماسی پێشكنینیان بۆ كردوه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئاستی ئازاردان ئازاریان داوه‌”.

هه‌ر له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پاش ئه‌وه‌ی له‌ پشكنینیان بۆ كردووه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تووند تا ئاستی ئازار دان،تەواوی جانتاکانیان پشکنیوە، زۆر بە سوکیش سەیری ستافەکەیانکردووە”.

Back to top button