وەزیری دەرەوەی توركیا: ریفراندۆم نابێتە هۆكاری داخستنی سنور
دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و حزب و لایەنە سیاسەكانی كوردستان, لە میانەی پرێس كۆنفراسێك رایگەیاندوە, بابەتی ریفراندۆم پەیوەندی بە داخستنی سنور نیە, ئێمە پەیوەندیەكی بازرگانی بەهێزمان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك سنور داناخرێت.
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، مەولوود چاوشئۆغڵو ، وەزیری دەرەوەی توركیا لە وەڵامی پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: “ئێمە هیچ مەرجێك دانانێین، باشە. ئەوەی ئێمە داوای دەكەین ئەوەیە، لە هەردوولاوە ئەوەیە كە كێشەكان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكەن. مەبەستم ئەوەیە داوا لە هەولێر و بەغدا دەكەین بۆ ئەوەی بە سەر ئەم بارودۆخەی ئێستادا زاڵ بن ئەوەش لە رێگەی دیالۆگەوە. وە بڕیاری گشتپرسی بۆ جیابوونەوە ئایدیایەكی باش نیە و بڕیارێكی باش نیە. ئەمە شتێك نیە پەیوەندی بە بازرگانیەوە هەبێت لەگەڵ ئەم هەرێمەدا.
ئێمە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و برا و خوشكە كوردەكانمان لێرە لە عێراق كردووە، هەروەك چۆن یارمەتی خەڵكی دیكەشمان داوە. كەواتە هیچ مەرجێكمان دانەناوە”.