یەكێتی بە دژە تیرۆر هەڕەشە لە پەكەكە دەكات ئەگەر دوو رفێنراوەكە نەگەڕێنێتەوە

 

دوای ئەوەی چەكدارانی پەكەكە دوو هاوڵاتی بە رەگەز تورك لە قەزای دوكان دەڕفێنن,یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوای لە پەكەكە كردووە، ئەو ئەو دوو هاوڵاتیەی توركیایەی لە دۆكان ڕفاندوونی و بردوونی بۆ قەندیل ڕادەستی یەكێتی بكاتەوە، بەڵام پەكەكە ئامادەنیە ڕادەستیان بكاتەوە.

خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایبەت زانیوەتی كە یەكێتی پەیوەندی بەسەكرداتی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە كردووە بۆ ڕادەستكردنەوەی ئەو دوو هاوڵاتیەی توركیا كە لە لایەن چەند چەكدارێكەوە ڕفێنرابوون,بەڵام (پەكەكە) ئامادەنییە ئەو دوو هاوڵاتیەی توركیا ڕادەستی یەكێتی بكاتەوە بەم هۆیەشەوە (یەكێتی)یش هێزەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی، بۆ وەڵامدانەوەی (پەكەكه) لە كاتی ئامادەنەبوونی (پەكەكە) بە ڕادەستكردنەوەی ئەو دوو هاوڵاتیە توركیە.

ئەم سەرچاوەیەیی (خواكوڕك) گوتیشی:” یەكێتی لەو پەیامەی كە ئاراستەی یەكێتی كردووە پەیامێكی توند بووە تەنانەت بە جۆرێك كە هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی كردووە ئەگەر وەڵامیان ئەرێنی نەبێت, ئێستا هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی لە ئامادە باشیدایە ئەگەر پەكەكە بەدەم داوای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیەوە نەهێت.

 

Back to top button