راوێژكارێكی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات كه ته‌نها به یه‌ك مه‌رج ریفراندۆم دواده‌خرێت
راوێژكارى راگه‌ياندن له نووسينگهى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دواخستنی پرسی ریفراندۆم رایدهگهێنێت”ریفراندۆم به‌هیچ جۆرێك دواناخرێت، ته‌نها به مه‌رجێك دواده‌خرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار ووڵات له نێویشیاندا ئه‌مریكا،واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و مافانه بكات كه هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كات.
(كيفاح مه‌حموود) راوێژكارى راگه‌ياندن له نووسينگهى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) رايگه‌ياندوه”به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ریفراندۆم دواناخرێت، ته‌نها مه‌رجی ئێمه بۆ دواخستنی ریفراندۆم ده‌بێت گرێنتی نێوده‌وڵه‌تیمان بده‌نێ، كه ده‌سته‌به‌ری ته‌واووی مافی كورد بكه‌ن، له لایه‌ن چوار ووڵاته‌وه ئه‌مریكاش یه‌كێك بێ له‌و ووڵاتانه، ووڵاته‌كانی تریش بریتی بن له (عێراق،توركیا،ئێران)، واژۆبكه‌ن و ئاماده‌ن به‌ته‌واووی مافی گه‌لی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، هه‌روه‌ها به نوسراوی فه‌رمی واژۆی بكه‌ن واده‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم له كاتێكی تر دیاری بكه‌ن،به‌ڵێنیش بده‌ن كه رێز له ڕا و بۆچوونی گه‌لی كوردستان بگرن.
راوێژكاره‌كه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه” كه ته‌نها له‌م حاڵه‌ته ده‌كرێت باس له دواخستنی ئه‌م پرۆسه مه‌زنه بكرێت، ده‌نا به‌هیچ جۆر و شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم دواناخرێت و ئه‌نجامده‌درێت له سات و كاتی خۆیدا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له رۆژی 7/6/2017 سه‌رجه‌م حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان جگه له هه‌ردوو حزبی (گۆران و كۆمه‌ڵ) كه ئاماده نه‌بوو، به سه‌ر په‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بڕیاردرا كه له رۆژی 25/9 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.