تیرۆریستانی داعش بۆ جارێكی تر هێرشی كرد و پێشمه‌رگه تێكی شكاند
شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری داقوق، په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌یان داوه له سنوری ناوچه كوردنشینه‌كانی كاكه‌یی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) درەنگانێكی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری میحوه‌ری داقوق و شەڕ ڕوویداوە، و هێرشەكەی داعش بۆ سەر گوندی (ئەلبو موحەمەد) بووەو شەڕێكی سەخت لەگەڵ پێشمەرگەكانی فەوجی یەكی كاكەیی ڕوویداوە، به‌ڵام پێشمه‌رگه له ئاماده باشی بوونه‌و لێیان به‌ده‌ست هاتوون و توانیاویانه داعش به پاشكشه بكه‌ن و تێكیان بشكێنن،زیانی زۆریشیان به‌ركه‌وتووه.
ه‌وه‌ی شیاوی باسه” له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره تیرۆریستانی داعش هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنوره،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه یه‌ك سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه بگرن و پێشمه‌رگه هه‌میشه به وره‌ی به‌رزی لێیان به‌ده‌ستهاتووه و تێكیشكاندوون.